سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە

ھێزەکانی رژیم لە سنووری بانە کۆڵبەرێکیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

ھێزەکانی کوماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی مانگی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی شێخە ئەحمەدپوور خەڵکی ئاوایی مەنیجان سەر بە ناوچەی نەمشیر بانە، لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری بڕوێشکانی داوەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی گوللە و دەستبەجێ کوشتوویانە.

رۆژ نیە ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سەر سنوورەکان و نێو جادەکانی کوردستان کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بە شێوەی نامرۆڤانە و بە بیانووی ھەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ نەدەنە بەر داستڕێژی گوللە و کوژراو و برینداریان نەکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …