دوو شه‌ممه‌ 21 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / سیاسی / دایە زەینەب ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

دایە زەینەب ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

دایە زەینەب ئیسماعیلی پاش یەک مانگ دەستگیر کران لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

دایە زەینەب رۆژی پێنجشەممە ٨ی رەشەممە لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێگولان دەستگیر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی دایە زەینەب ئیسماعیلی، ماڵەکەیشیان پشکنیوە و پاش دەستگیر کردن بۆ سنە گواستوویانەتەوە.

دایە زەینەب دایکی “محەمەدئەمین ئەمیری”ە کە ساڵی ٢٠١٤ لە ریزی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شاری کۆبانی و لە کاتی شەڕ لەگەڵ داعش، گیانی لەدەست دابوو.

بابەتی هاوپۆل

سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی، دەسبەسەر کرا.

سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی، دەسبەسەر کرا. بە پێی ھەواڵەکان، رۆژی پێنجشەممە ٢٧ جۆزەردان، « سورەیا …