پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

کرۆنا دەبێتە ھۆی زیادبوونی ھەژاری و بێکاریی لە جیھاندا

رێکخراوی جیھانی کار بە پێی توێژینەوەیەکانی خۆی پێشبینی دەکات کە بە ھۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کوید ١٩ لە خراپترین حاڵەتدا ٢٤ میلیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس و لە باشترین حاڵەتدا ٥ میلیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەس بە رێژەی ١٨٨ میلیۆنی بێکارانی جیھان زیاد دەبێت و پێشگرتن لەم بابەتە پێویستی بە ھەوڵێکی خێرای جیھانی بۆ پشتگیری لە کار و کرێکاران ھەیە.

ئەم رێکخراوەیە ھەروەھا دەڵێ، قەیرانی ئابووریی ساڵی ٢٠٠٨_٢٠٠٩ بووە ھۆی بێکار بوونی ٢٢ میلیۆن کەس لە جیھاندا.

رێکخراوی جیھانی کار بە پێشبینی پەرەسەندنی رێژەی ھەژاری لە جیھاندا و بە ھۆی نەخۆشی کرۆنا باس لەوە دەکات کە، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە ھەژاری بەرۆکی ٨ میلیۆن و ٨٠٠ ھەزار تا ٣٥ میلیۆن کرێکار لە جیھاندا بگرێت.

گای رایدر سکرتێری گشتی رێکخراوی جیھانی کار بە ئاماژە بە ئەوەیکە ئەم قەیرانەی ئێستا تەنیا ڤەئرانێکی جیھانی تەندروستی نیە و ئەمە لە راستیدا دەبێتە ھۆی قەیرانی کار و ھەروەھا قەیرانێکی ئابووری بەربڵاویش. ناوبراو ھەروەھا دەڵێ: بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم دۆخە بەرەیەکی یەکگرتووی جیھانی پێویستە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …