چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە بانە

ھێزەکانی رژیم لە بانە کۆڵبەرێکی دیکەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

دوێنێ سێشەممە ٢٧ی مانگی رەشەممە، ھێزەکانی رژیم لە ناوچە سنووریەکانی ھەنگەژاڵەی بانە، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان کردە ئامانج و دەستبەجێ کوشتیان.

ناوی ئەو کۆڵبەرە سیروان شەریفی کوڕی خالد و خەڵکی ئاوایی قولی ئاوا بوو.

ھێزە چەکدارەکانی کۆماری دژە کوردی ئیسلامی، بە بەردەوامی و رۆژانە بە بیانووی قاچاخی کەلوپەل، ھێرش دەکەنە سەر کوڵبەران و کاسبکاران لە سنوورەکانی کوردستان و دەیانکەنە قوربانی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی خۆیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …