یه‌ك شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / ئێران / کۆچی دوایی فەریبۆرز رەئیس دانا بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا

کۆچی دوایی فەریبۆرز رەئیس دانا بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی مانگی رەشەممە، دوکتۆر فەریبۆرز رەئیس دانا، ئابووریناسی سۆسیالیست، نووسەر و توێژەری ئابووری و ئەندامی ھەڵکەوتووی ناوەندی نووسەرانی ئێران پاش ٦ رۆژ دەستەویەخە بوونی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆچی دوایی کرد.

فەریبۆرز رەئیس دانا لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٧ی ھەتاویی لە شاری تاران، مامۆستای بەشی ئابووری زانکۆی تاران و ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران بوو، کە خوێندنی لە ئاستی دوکتۆرا و زانستی سیاسی قوپابخانەی ئابووری لەندەن تەواو کردبوو.

ناوبراو ١٥ کتێبی لە بواری بابەتە ئابووری و سیاسیەکان ھەیە و چەندین کتێبی بەناوبانگیشی بۆ زمانی فارسی وەرگێڕاوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

٤ کچی خەڵکی ھەورامان دەستگیر کران

لەم رۆژانە دواییدا، ٤ کچی خەڵکی ئاوایی میراولی ناوچەی باینگانی پاوە بەناوەکانی “نێرگز محەمەدی، بەهار …