سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

کۆچی دوایی ژنێکی دیکە لە شاری سەقز بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا

ھاوڵاتیەکی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی وەجیھە شێخ جگەری بە ھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، کۆچکردوو وەجیھە شێخ جگەری ٦٢ ساڵ تەمەن، خوشکی پێشمەرگەیەکی گیانبەختکردووی نێو ریزەکانی کۆمەڵە بە ناوی نەجمە شێخ جگەری سیمای خۆڕاگر و ھەڵکەوتووی نێو سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی بوو، کە لە ئاکامدا لە لایەن جەلادانی رژیمەوە لەسێدارە درا.

شایانی باسە، ئەمە پانزدەیەمین ھاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقزە کە بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەست دەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …