چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ھەڕەشەی سوپای پاسداران لە ئەو کەسانەی زانیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە

هەرەشەی سوپای پاسدارانی پارێزگای سنە، بۆ سەر ئەو کەسانەی کە هەواڵ وزانیاری لە سەر نەخۆشینی کرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە.

دادوەری باڵای شاری سنە و سوپای پاسدارانی ئەو پارێزگایە لە هەولی ئەوەدان،ڕیگە لەو کەسانە بگرن کە راستییەکان و هەواڵی سەبارەت بە نەخۆشی کرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکەنەوە.

لەم پەیوەندیەدا محەممەد جەباری دادوەری باڵای دادگای شاری سنە لە لێدوانێکدا رایگەیاند بڵاو کردنەوەی هەرجۆرە زانییارییەک لە سەر ویروسی کرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شکاندنی یاسای دەزگای چاپەمەنی وبڵاوکردنەوەی ئەم وڵاتەیە.

هەروەها ناوبراو لەم پەیوەندیەدا وتی ئەو کەسانە دەسبەسەر و رەوانەی دادگا دەکرێن.

سادق حوسەینی فەرماندەی سوپای بیت والمقدسی ئەو پارێزگایەش رایگەیاند،هەر جۆرە راگەیاندراوێک لە لایەن کەسانێکەوە کە بەشێوەی سەربەخۆ و ئازاد لە سەر ویروسی کرۆنا بڵاودەکەنەوە شکاندنی یاسایە. ھەر وەھا، ناوبراو رۆژنامەوانە سەربەخۆەکان بە کەسانی دژە شۆڕش هەژمار کردو هەڕەشەی دەسبەسەر و سزا سەپاندن بە سەریاندا دەدات.

شایانی باسە، ئەم هەرەشەیە لە کاتێکداێە کە کۆماری ئیسلامی ئێران،جیا لەوە کە هیچ کەرتێکی تایبەتی بەم نەخۆشینە تەرخان نەکردوە و زانیارێکی دروست لە سەر ئەم نەخۆشینە نادات،بەڵکو ئینکاری بوون و بڵاو بونەوەی ئەم نەخۆشیە لەو پارێزگایە دەکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …