سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ئێران ھۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ١١ وڵاتی جیھانە

رێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕایگەیاند ٩٧ کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێرانەوە بۆ یازدە وڵات ڕۆیشتوون.

تێدروس ئادهانوم، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕۆژی هەینی ٩ ڕەشەمە ڕایگەیاند بە بڕوای ئەو ڕێکخراوە مەترسیەکانی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گەلێک زۆرە بەڵام تا ئێستاش ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی باسی لە جیهانی بوونەوەی ئەو ڤایروسە نەکردووە.

ئادهانوم وتیشی: ئەوەی ئێمە دەیبینین، بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا لە چەند وڵاتە، بەڵام زۆربەی حاڵەتەکان دەتوانێ پێشی پێ بگیردرێت.

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممە وڵاتانی دانمارک، ئێستۆنی، لیتوانی، هولەند و نیجیریە بۆ یەکەمین جار باسیان لە دیتنەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە وڵاتەکانیان کرد و ئاشکراشی کرد هەموو حاڵەتەکان لە ئیتالیاوە سەرچاوەی گرتووە.

ناوبراو ھەروەھا وتیشی: لە وڵاتی ئێرانەوە ٩٧ حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا بۆ یازدە وڵات ڕۆیشتوون و ئێستا ئێران یەکێک لە مەترسیدارترین جێگاکان بۆ گەشە و تەشەنە سەندنی ئەم ڤایرۆسەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …