سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ھێرش بۆ سەر بەندکراوە سیاسیە کوردەکان لە بەندیخانەی ورمێ

ڕۆژی دووشەممە چواری رەشەمەی ١٣٩٨ ھەتاوی، بە دوای ھان دانی بەندکراوە ئاساییەکانی بەندی گەنجانی بەندیخانەی ورمێ بە دژ بەندکراوە سیاسیە کوردەکان، ھێرشیان بۆ سەر ھەفت بەندکراوە سیاسی کرد کە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی جیانەکردنەوەیان لە بەندکراوەکانی دیکە، و ئەو داواکاریە کە ژوورێکی تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت دەستیان دابووە مانگرتن لە خواردن.

دوایی ئەو ھێرشە، دۆخی بەندیخانەکە ئاڵۆز بوو و دیسان لە لایان بەرپرس و گاردی بەندیخانکەوە پەلامار دراوە سەر بەندکراوە سیاسیەکان و لێیان دراوە.

نێوی ئەو سێ بەندکراوە سیاسیە کوردە کە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ورمێ گواستراونەتەوە، «کەیوان ڕەشۆزادە»، «کامران قاسمی»و «کامران دەروێشی» نێو براون.

ھەر وەھا« سیامەک ئەشرەفی»،«ئومێد سەعیدی» ،«کەیوان زارع» و«رەزا ئیسماعیلی شایانی» لە رۆژی ٣ رەشەمەوە مانیان لە خواردن گرتۆ.

جێگای باسە مانگرتن لە خواردنی بەندکراوە سیاسیە کوردەکان تا ئیستا بەردەوامە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …