سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی کورد لە تورکیەوە بۆ ئێران

چالاکێکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی تورکیە لە بەردەم مەترسی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێراندایە.

بەپێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، چالاکێکی سیاسی کوردی خەڵکی کامیاران بە ناوی جەھاندار قودوسی ( ئەردەڵان) ٣٤ ساڵ تەمەن، روژی پێنجشەممە ٢٠ی فێبریە لە شاری ئێستانبول لە وڵاتی تورکیە دەستگیر و راپێچی زیندان کراوە.

جەھاندار قودوسی چالاکی سیاسی، رۆژی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە پەناخواز دادگایی کراون و ھەموو ئەو کەسانە دیپۆرتی ئێران کراونەتەوە، بەڵام ئەم چالاکە کوردە وتوویە بە نیازە لە تورکیە بمێنێتەوە و بە ھیچ جۆرێک ئامادە نیە بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

بنەماڵەی جەھاندار قودوسی داوا لە رێکخراوە و دامەزراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ دەکەن کە بۆ پاراستنی گیانی ناوبراو و پێشگرتن لە رادەستکردنەوەی بە ئێران، ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە، ماوەیەک پێش ئێستاش چالاکێکی سیاسی کوردی دیکە بە ناوی عادڵ بەھرامی لە تورکیەوە دیپۆرتی ئێران کرا و ئێستا لە گرتووخانەکانی رژیمدایە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …