گیانی «پەریسا سەیفی» چالاکوانی مەدەنی کورد لە مەترسیدایە

« پەریسا سەیفی» چالاکی مەدەنی، خەڵکی مەریوان دوایی سێ مانگ دەسبەسەر بوون، چارەنووسی نادیارە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە، مانگی خەزەڵوەر لە ماڵی خۆی لە شاری سنە لە لایان ھێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە و بێ ئەوەی تاوانەکەی دیار بێت، ماوەی سێ مانگە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەرە.

شایانی باسە ناوبراو لە ژێر تووندترین لێپرسینەوەی دەزگا ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامییە کە دیانھەوێ بە ئەو شێوازە و بە زۆرى ددانپیانانێکى پێ پڕ بکەنەوە و تۆمەتبارى بکەن.

بار و دۆخی تەندروستی ناوبراو بە ھۆی ئەو لێپرسینەوانە باش نیە و بە ھۆی ئەوەی کە پەریسا ماوەی دە رۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، دڵنیگەرانی بۆ بار و دۆخی سڵامەتی ناوبراو زیاتر بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …