شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / سیاسی / دەستگیرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردوویەک لە سەقز

دەستگیرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردوویەک لە سەقز

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی، هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی گیانبەختکردوویەکی پژاک بە ناوی خالید شێخی کوڕی رەئوف شێخی و براکەی بە ناوی “حامد شێخی”و دوو زاوای ناوبراویان بە ناوەکانی ”نەبی مەلاوەیسە“ و ”ئەیووب خانی“ دەستگیر کردووە.

دەوترێ ئەو هێزانە کە نزیکەی ٢٠ کەس بوون کاتژمێر ٧ی بەیانی و هاوکات لەگەڵ شەشەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی خالید شێخی هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و سەرەڕای دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە کەڵکیان لە ئسپری وەرگرتووە و بێڕێزییان بە ژنەکانی ئەو بنەماڵەیە کردووە و هەموو وێنەکانی ناوبراویان لەپێش چاوی بنەماڵەکەی دڕیوە.

بابەتی هاوپۆل

ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بوو بە ئامانجی موشەکی ئارپیجی

شەوی رابردوو کاتژمێر دوازدە و نیو بە کاتی کوردستان لە سەر جادەی قراخەوە بە ئارپیجی …