سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

سزای ١٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان بۆ سێ دەسبەسەرکراوی کورد

  • سێ دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر بەناوەکانی «خەلیل ئەسەدی بوژانی» ، «سوحبەت ئومیدی» و «مێھدی ئەبداڵی» و سەرجەم و لە دۆسیەکی هاوبەشدا بە ١٧ ساڵ و ٦ مانگ، زیندان سزادراون و دۆسییەی «مەحێدین ئەسغەری» بۆ دادگای سزادانی کرماشان نێردراوە.

«خەلیل ئەسەدی بوژانی» بە تۆمەتی «پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات» تاوانبار کراوە و بە پێی ئەو تۆمەتە، بە سێ ساڵ و نیو و بە پێی تۆمەتی « ئەندامیەت لە ئوپۆزسیونی کوردی»  بە ٣ ساڵ زیندان سزادراوە، کە سەرجەم شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

هەروەها «سۆحبەت ئومێدی» بە تاوانی « ئەندامیەت لە ئوپۆزسیونی کوردی» بە ٥ ساڵ  زیندان و ھەر وەھا بە تۆمەتی «پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی وڵات »بە ٥ ساڵ زیندان  سزادراوە کە سەرجەم دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

مستەفا ئەحمەدیان، پارێزەری خەلیل ئەسەدی بوژانی و مەحێدین ئەسغەری، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند؛ “ئەو تۆمەتانە بەهۆی بەشداربوونی ناوبراوان لە خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر و ناردنی هەواڵەکانی ئەو خۆپیشاندانانە بۆ کەسانی دیکە بووە.

مێھدی عەبداڵی، لە نێوان خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەردا بوو و بە ھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەکان بەرانبەر بە خۆپێشاندەران، بریندار و دەسبەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە، «سۆحبەت ئومێدی» لەکاتی دەستبەسەرکرانیدا برینداربووە و ھەر بە برینداری ٣٧ رۆژ لە دەستبەسەرگە و ٤ رۆژ لە بەندیخانە رایانگرتووە، کە لەو ماوەیەدا هیچ چارەسەرییەکی پزشکی بۆ ئەنجام نەدراوە. تا ئەوەی کە بە دانانی بارمتە ئازاد دەکرێ..

خەلیل ئەسەدی بوژانی ڕۆژی ٢٩ی خەزەوەر لە ماڵەکەی لە گەڕەکی جافرئاوای کرماشان لە لایان ھێزە ئەمنییەکانی رژیم دەسبەسەر کراوە و بە ھۆی ئەوەی نەیتوانیوە بارمتەی ٢١٠ ملیۆن تمەنی دابین بکات هێشتا لە بەندیخانەی دیزڵ ئابد دا بەسەردەبات..

بابەتی هاوپۆل

عثمان اسماعیلی از زندان سقز به بیمارستان منتقل شد

روز یکشنبه سوم دی‌ماه، عثمان اسماعیلی، فعال کارگری اهل سقز به دلیل بیماری از زندان …