پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دەسبەسەر و ئەشکەنجە کردنی ١١ چالاکی مەدەنی کورد لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

بە پێی هەواڵێک کە لە لایەن مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە لە ئێستادا ١١ چالاکی مەدەنی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراون و بۆ وەرگرتنی ئێعتراف لەژێر ئەشکەنجەدان.
” ئارمان وەفایی” رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازادکراوە. ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەرکرابوو.
“کامبیز ئەسەدی” هونەرمەند و بەرپرسی فێرگەی مۆسیقای ” دەنگی چیا” لەماوەی چەند رۆژی رابردوو بە دانانی بارمتە ئازادکراوە، ناوبراو رێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری کامیاران دەستبەسەرکرا و دواتر رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.
” لەیلا تیرەندازی” پەرەستار و بەرپرسی کومیتەی ژنان لقی کوردستانی حیزبی” وحدت ملی” کە لەکاتی دەستبەسەرکردنەکەی ” ٧ ی بەفرانبار” ه وە مانی لەخواردن گرتووە، دوای نزیکەی مانگێک پاش بەڵێنی پێدان لەسەر ئازادکردنی بە دانانی بارمتە ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. کاناڵی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر لە هەواڵێک دا باسی لە دابەزینی زەخت و کەمکردنی کێشی ناوبراو بەهۆی مانگرتنەوە کردبوو، ئەو چالاکە مەدەنیە لە ئێستادا لە گرتووخانەی ژنان ” کانون اصلاح و تربیت”لە شاری سنە یە و لێکۆڵینەوە لێی کۆتایی هاتووە.
لەلایەکی ترەوە هەفتەی رابردوو کاروانێک لە هیزە ئەمنیەکانی سنەبەندکراوێکی تر بە ناوی” هێرش خوسرەوی” یان بردۆتەبەردەم ماڵەکەی خۆی کە لە ئاواییەکی دەوروبەری سنەیە و ماڵی ناوبراویان پشکنیوە و دواتر دووبارە گەڕێندراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە . هێرش خوسرەوی لە سەرەتای مانگی بەفرانبار دەستبەسەرکراوە.
دوکتور” ئومید مودەڕسی” دوکتوری ددان و چالاکی مەدەنی ناسراوی شاری مەریوان کە سەرەتای مانگی رێبەندان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەرکرابوو، رەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەکراوە و تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
” پەریسا یۆسفی” کە پێشتر لە قەرەنتینەی گرتووخانەی ژنان رەوانەی ناو بەند کرابوو تاکوو ئێستا دەستبەسەرە ودەنگۆی ئەوە هەیە کە دادگای شۆڕشی شاری سنە هەر جارەو بە بیانووی جۆراوجۆر لە وەرگرتنی بارمتە لە ناوبراو لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو دانشجووە کوردە دا خۆی دەبوێرێ. پەریسا یۆسفی، دانشجوو و چالاکی فەرهەنگی و هونەریی کورد رێکەوتی ٢١ ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ گرتووخانەی ” شهرام فر”ی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە گوازراوەتەوە.
هەروەها ” فەریدە وەیسی”، “سیروس عەباسی” و ” ئازاد وەیسی” ، ئەندامانی رێکخراوەی” شەیدای سەوز”ی لەیلاخ کە رێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری دێگولانەوە دەستبەسەرکرابوون، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە و تاکوو ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان. سیروس عەباسی و هاوسەرەکەی بەناوی فەریدە وەیسی لە شوێنی کارەکەی خۆیان واتە ” آموزشگاە زانست” دەستبەسەرکران و هەروەها ئازاد عەباسی ” برای سیروس عەباسی” یش پاش ئەوەی بۆ زانینی بارودۆخی بنەماڵەکەی چووەبەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی دێگولان دەستبەسەرکراوە.
“فەردین مورادی” و ” گۆران یۆسفی” دوای چەند هەفتە لە دەستبەسەرکرانیان ، تاکوو ئێستا لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە لەژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکان دان .
” ئەکبەر گەوێڵی” چالاکێکی مەدەنی ترە کە رێکەوتی ١٧ ی سەرماوەز دوای ئامادەبوون لەبەردەم دادگای سنە، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ” مادح ئەحمەدی” هاوڵاتی خەڵکی ئاوایی ” سەرهوویە” لە ناوچەی سنە کە رێکەوتی ١٣ ی بەفرانبار دوای هێرشی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر ماڵی ناوبراو و شکاندنی دەرگای ماڵەکەی و چوونە ناوەوە دەستبەسەرکراوە و تاکوو ئێستا بنەماڵەی ناوبراو هیچ زانیارییەکیان لە مەر بارودۆخی کوڕەکەیان نییە . 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …