چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

محەمەد مورادی، بەندکراوی کورد، مانی لە خواردن گرت

شارومەندێکی کورد بە ناوی ” محەمەد مورادی ” خەڵکی ئاوایی ” قەبر حسێن” سەربە شاری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سەربە سپای پاسدارانەوە لە سنووری ” کێلێ” ی سەردەشت دەستبەسەر کرابوو، مانی لە خواردن گرت.
ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ بووە و هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە ئەشکەنجەدانێکی زۆر هەوڵیان داوە کە ناوبراو دان بە ئەندامەتی لەناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و گەڕانەوەی بۆ بەڕێوەبردنی چالاکی نیزامی لەناو رۆژهەڵات دا بنێ .
بە گوێرەی هەوڵێک کە لە ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بۆتەوە ، ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەو هاوڵاتیە لە گرتووخانەی شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێ بەهۆی ناڕەزایەتی لە بەڕێوە نەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لەلایەن دادگاوە دوێنێ واتە ٢٢ی رێبەندان مانی لە خواردن گرتووە و پێویستە ئاماژە بکرێت کە پێشتر بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژیمەوە باری تەندرووستی زۆر ناجێگیرە و بەرپرسانی گرتووخانەی نەغەدە بەر بە ناردنی بۆ خەستەخانە دەگرن.
یەکەم جەلەسەی دادگایی کردنی ناوبراو خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن قازی” جەواد غولامی” بەڕێوەچوو کە ناوبراوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ناو هێزێکی دژبەری ئێران و سنوور بەزاندنەوە دادگایی کرد بەڵام تاکوو ئێستا حوکمێکی پێ نەدراوە.
” محەمەد مورادی ” هەموو ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن دادگاوە بەسەریدا سەپاوە رەت دەکاتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا و بە زۆر ئەو تۆمەتانەیان پێ ئیمزاکردووە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە ناوبراو ٣٥ ساڵی تەمەنە وە خێزاندارە و خاوەنی ٢ مناڵە ، هەروەها ٢ برای بەناوەکانی ” سادق مورادی” و “عەبدولرەحمان مورادی” کە لەسەر سنوور کۆڵبەریان دەکرد، مانگی رەزبەری رابردوو بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە لەسنووری ” کۆتران” ی قەندیل گیانیان لەدەست دا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …