شه‌ممه‌ 9 تشرینی دووه‌م 2024

كۆماری ئیسلامی ڕژێمێك كە خوداوەندی قەێرانەكانە ⁄ ئەنوەر ئاقایی

لە سینەما رێكسی ئابادان تاكوو تێكشكاندنی فڕۆكە نەفەر هەڵگرەكەی ئۆكراین.

‎کوماری ئیسڵامی پێش هاتنە سەركار و پاش هاتنە سەر كاریشی لە هیچ جۆرە جینایەتێك سڵی نەدەكردەوەو لە سەر ئەساسی قەێران و كوشت وکوشتار وجەنایەت تا ئێستە خوی راگڕتووە، هەر بۆیە بە دڵنیایەوە لە سەر جەنایەتە کانی کوتایی بە عومری نگریسی خوی دێنێت .
‎چل ساڵ لەوەپێش لە بەرەبەری روخانی ڕژێمی جەنایەتكاری شا و هاتنە سەرکاری رژێمی خوێنمژی كوماری ئیسلامی دەست و پەێوەندەكانی خومەینی لە ئابادان و سینەما رێکس دەستیان دایە جەنایەتێکی گەورە و سینەما رێکسی ئابادانیان ئاگر تیبەردا کە بوو بە هۆی کوژرانی سە دان کەس لەو شوێنە دا ، هەریەک لە لایەنگرانی ڕژێمی شا و لایەنگرانی خومەیی یەک تریان بە هوکاری ئەو جەنایەتە تۆمەتبار دەکرد کە لە کوتاییدا لایەنگرانی خۆمەینی توانیان بەسەر ڕای خەڵك بو سەپاندی تۆمتەكە بە سە ر رژیمی شادا زاڵ بن کە خویان خوڵقاندبوویان.

‎ ڕژێمی ئیسلامی بۆ تەسبیت و مانەوەی خۆی ، دەستی دایە پڕوپاگەندەی هیستریكی سیاسی دژ بە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بە تایبت عێراق هەر بۆیە لە نەتیجەی هەموو ئەو پڕوپاگەندانە توانی هەشت سال شەڕی مالوێرانکەر بە سەر عێراق و ئێران دا بسەپینێت و هەروەها لە پاڵ ئەو قەیرانەدا بە ناو جەنگ و بەرگریی، دەستی دایە تەسفیەحەساو و کوشت وکوشتار و سڕینەوەی فیزیکی لایەنی نەیاری سیاسی خۆی لە ناوەوە و دەرەوی وڵات دا ، هەر وەكوو ئاگادارن لە دەهەی شەستی هەتاویدا شاهیدی کوشت وکوشتاری دەیان هەزار کەس لە نەیارە سیاسیەکانی ڕژیم وسەپاندنی خەفەقانێکی سیاسی بە سەر هەمو ئێراندا بووین.
‎ ئەگەر ئاوڕێك لە مێژویی ئەم ڕژێمە بدەینەوە دەتوانین ئاماژە بە هەندێك لەو قەێرانانە بكەین كە ”ڕژێمی قەێران” بۆ خۆی خۆلقێنەر و پلان داڕێژەری بووگە.

١.ئاگر تێبەردانی سینەما رێكسی ئابادان لە ڕێكەوتی ٢٨/٥/١٣٥٧ و تۆمەتباركردنی ڕژێمی شا بەم كارە
٢.كوشتاری ناڕازیانی مەیدانی ژاڵەی تاران كە لە لایەن چەپەكانەوە ڕێكخرابوو ، بە دەستی دەستوپەیوەندەكانی خۆمەینی كە لە فەلەستین و لوبنانەوە هاوەردە كرابوون و پاشان ئەم تۆمەتەش یان خستە سەر ڕژێمی شا.
٣.ئاگر تێبەردانی مزگەوتی جامێعای كرمان بە مەبەستی جووڵاندنی هەستی ئایینی خەڵك و تۆمەتباركردنی ڕژێمی شا بەم كارە لە لایەن لایەنگرانی خۆمەینی لە ڕێكەوتی ٢٤/٧/١٣٥٧ دا
٤.سەركوت و خەفەقانی سیاسی ڕای گشتی لە ئێران.

‎٥. پچڕاندنی پەیوەندیەكانی خۆی لە گەڵ زۆربەی وڵاتان.

‎٦.درووست كردنی دوژمنێكی وەهمی وخەیاڵی بۆ خۆی و خۆ ئامادە كردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

‎٧.سووتاندنی قورئان و مزگەوتەكان لە دەیەی شەست لە كوردستان لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕژیمەوە بە مەبەستی جووڵاندنی هەستی ئایینی خەڵك و تۆمەتباركردنی كومەڵە بەو كارە .

‎٨. پەرەپێدان بە بواری مووشەكی.

‎٩.هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی چەكی ناوەكی.

١٠.پشتیوانی تروریستە جیهادیە ئیسلامیەكان لە سەرتاسەری دونیا.

‎١١.ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی ناوچەكە لە لاێەن هێزە نیابەتیەكانی خۆێەوە.

‎١٢.پەرەپێدان بە شەڕ و ماڵوێرانی لە وڵاتانی ناوچەكە .

‎١٣.لە ژێر پێنانی ڕێكەوتنە ناوەكیەكەی لە گەڵ وڵاتانی ڕوژئاواییدا.

‎١٤.هێرش كردنە سەر كەشتیە تجاریەكان لە كەنداو و پاڵاوەگەی نەوتی ئارامكۆ لە عەرەبستان.

‎١٥.هێرشەكان بۆ سەر بنكە سەربازی و سیاسیەكانی ئەمریكا لە ئێراق.
‎و ….
‎سەدان و هەزاران سناریویتری لەو شێوە كە بە مەبەستی درووستكردنی قەێران داڕێژراوە و جێبەجی كراوە بە مەبەستی درێژ كردنەوەی تەمەنی پڕاوپڕ لە جینایەتی ڕژێم.

‎هەر بۆیە لە ئاكامی هەموو ئەم قەێرانانە كە ڕژیم بۆ خۆی پلانی بۆی داناوە وڵاتانی ڕۆژئاواش بە تایبەت ئەمریكا ڕۆژ لە دوای رۆژ ئابڵۆقەی ئابووری دەخەنە سەری، كە بە تەنها باجی ئەم ئابڵۆقەگەلە خەڵكی كرێكار و هەژاری كۆمەڵگا دەیدەن و بە شێوەیەك خەڵك لە ژێر فشارێكی پڕووكێنەری ئابووریدان كە لەم دوایانەدا بوو بە هۆی پەرەسەندنی ناڕەزایەتیەكان و هەروەك ئاگادارن كوژرانی پتر لە ١٥٠٠ كەس لە ناڕازیەكانی بە دواوە بوو.
‎ئەم دۆخە وای لە ڕژێم كردبوو كە پێویستی بە قەیرانێكی نۆی بێت تاكوو جگە لە درووستكردنی جەوێكی ئەمنیەتی و سیاسی جەوێكی ئحساسی و ماتەمینی بە سەر ئێران و ناوچەكە زاڵ بكات.
‎هەر بۆیە پاش هێرشەكانی ئەم دوایانە بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی ئەمریكا لە عێراق بە شێوەێەك هەستی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریكا بجووڵێنێت و ئەمریكا پەلكێشی ناو گۆڕەپانەكە بكات.
‎باشترین خاڵیش بۆ ئەم كارە قاسمی سلێمانی جینایەتكار بوو كە ڕژێم ساڵانێكە كاری تەبلیغی لە سەر دەكات و ئامادەی كردبوو بۆ وەها ڕۆژێك .
‎هەر بۆیە لە لاێەن چەندین كەناڵەوە هەواڵی شۆێن و هاتووچوەكانی قاسمی سلێمانیان گەیاند بە ئەمریكایەكان و لە ئاكامیشدا ئەوە ڕوویدا كە بینیمان.
‎ڕژێم پاش سێ ڕۆژی ماتەمین و درووستكردنی كارناڤاڵێكی سەدان هەزاركەسی بە تەرمەكەی قاسمەوە لە شەقامەكانی ئێران دەێهەویست هەم بە ناوخۆی ئێران و هەم بە دۆنیای دەرەوەی خۆی ڕای بگەێنێت كە هێشتاكەش خاوەنی جەماوەرێكی زۆرە و دەێهەوێت كە تۆڵە لە ئەمریكا بستێنێتەوە و جەوێكی ئەمنیەتی تۆكمەش بە سەر ئێراندا بسەپێنێت.

‎هەروەك بینیمان كە چەند شەو لەوەو پێشیش بە ١٧ مووشەك هێرشی كردە سەر دوو بنكەی سەربازی ئەمریكا لە عێراق و باشووری كوردستان بەڵام پێشتر ئەمریكایەكانی لە ڕێگەی بەرپرستانی باڵای عێراق ئاگادار كردبووەوە تاكوو نەبێتە هۆی كوژرانی ئەمریكیەكان و ئەم بابەتەش نەبێتە هۆی جووڵاندنی هەستی تۆڵەی ئەمریكایەكان .

‎ڕژێم بە گشتی و سپای پاسداران بە تایبەتی پێش هێرشە مووشەكیەكە خۆێانیان بۆ هەموو دژكردەوەێەك لە لایەن ئەمریكاوە ئاماد كردبوو پلانی تێكشاندنی ئەو فڕۆكەێەشیان داڕشتبوو تاكوو بیخەنە ئەستۆی ئەمریكاو ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی كە سنوورێك بۆ هێرشەكانی ئەمریكا دابنێت.
‎لە یەكەم ساتی هێرشە مووشەكیەكەی ئێران بۆ سور بنكەكانی ئەمریكا، هێزەكانی ئەمریكا چەندین فڕۆكەی جەنگیان هەڵساند و لە نزیك سنوورەكانی ئێران دەسووڕانەو ئێرانیش كە هەلەكەی لە بار دی فڕۆكە ئوكراینیەكەی تێك شكاند و دەێهەویست هەروەك سینەما رێكس بیخاتە ئەستۆی بەرامبەرەكەی و بەم قەێرانە حەقانیەتێكی سیاسی و ئەمنیەتی بۆ خۆی بكڕێت.
‎بەڵام پاش زانیاریە سەربازیەكانی ئەمریكا لە سەر تێكشكاندنی فڕۆكە ئوكراینیەكە ، ئەمریكا فڕۆكە جەنگیەكانی خۆی كشاندەوەو لە هەرجۆرە جوابدانەوەێەكی سەربازی خۆی پاراست.
‎پاش چەند ڕۆژ لە تێكشكاندنی فڕۆكە ئوكراینیەكە بەرپرستانی باڵای ڕژێم یەك لە دوای یەك ڕەتیان دەكردەوە كە ئەو فڕۆكە لە لاێەن. مووشەكەكانی ئێرانەوە بە ئامانج كرابێت و هۆی كەوتنەخوارەوەكەێان بۆ كێشەی تەكنیكی دەگێڕاندەوە.
‎بەڵام ئەمجارە ڕژێم بە هەڵەدا چووبوو چۆنكوو پی وابوو كە ئێستەش سەردەمی سینەما ڕكسە و پێشكەوتنە تەكنولێژەكانی دەستكەم. گرتبوو و یاكوو بگرە حسابی بۆیان هەر نەكردبوو بۆێە هەر لە یەكەم ڕۆژی خۆلقانی جیناێەتەكە یەك لە دوای یەك شاهدی بڵاوبوونەوەی بەڵگە و دێكۆمێنتی حاشاهەڵنەگر بووین لە تۆڕە كۆمەڵاێەتیەكاندا و دۆخەكە بە شێوەیەك بوو كە هیچ دەرفەتێكی حاشاكردن و خۆشاردنەوەی بۆ ڕژێم نەهێشتەوە تاكوو خۆێان بە زمانی خۆێان دانیان بە تاوانەكەێاندا نا.
‎ئەمجارەێان دەسریسەكەی بووەو بە خۆریی
‎هەم قاسمی سلێمانی دا بە كوشت و هەم ناڕەزایەتیەكان بە شێوەێەكی بەرفراوانتر دەستی پی كردوەتەوە و هەموو سناریوەكانی بۆ خۆلقاندنی قەێرانێكی نۆی فریادڕەس شكستی هێناوە .

‎ڕژێمێك كە لە سەر ئەساسی قەێران هاتبێتە سەر كار بە دڵنیایەوە هەر لە سەر ئەساسی قەێرانیش دەڕوات چوونكوو لە ئێستادا ڕژێم بۆ خۆی بووەتە گەورەترین قەێرانێك كە بەرۆكی بە دانیشتوانی هەموو دونیا گرتوە بە تایبەتی دانیشتوانی ئێران بەڵام لێرەدا دەمهەوێت ئاماژە بەوە بكەم كە خەڵكی شۆڕشگێڕی ئێران بە تەنها لە سەر حسابی خۆیان دەتوانن ئەم شۆڕشە بە ئاكام بگەێنن و كوتایی بە تەمەنی چل ساڵەی ڕژێمیك بێنن كە هەر ڕۆژە و بە قەێرانێك خەڵكی ئێران و ناوچەكەی دوچاری شەڕ و ماڵوێرانیی و ترس و دڵەڕاوكێ و خەفەقان كردوە و ئاسایشی گیانی و ڕۆحی و ڕەوانی جیهانی خستوەتە مەترسیەوە و ئەو ڕۆژەش زۆر نزیكە كە كوتایی بە قەێرانەكان بێت ئەویش تەنها بە مەرگی ڕژێم .

‎هەر بۆیە هیوای سەركەوتن بۆ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵكی ئێران دەخوازم .

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …