یه‌ك شه‌ممه‌ 5 نیسان 2020
ماڵەوە / وتار / كۆمێدی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێران/عەتا ریازی

كۆمێدی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێران/عەتا ریازی

چل ساڵه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر چووارساڵ جارێ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ شه‌ورای ئیسلامی ئێران ساز ده‌كا.
له‌ ده‌ستپێكا مه‌ردم وایان ده‌زانی كه‌ نوێنركانیان ده‌توانن به‌ سه‌ر وڵاتا حكوومه‌ت بكه‌ن. بۆیه‌ كه‌ له‌ ئه‌وه‌ڵه‌وه‌ فره‌یك له‌ مه‌ردم له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانا به‌شدارییان ده‌كرد.
ساڵ هات ساڵ چوو ، بارودۆخی مه‌ردم هه‌ر ڕووبه‌ خه‌راوی ڕویشت .
مه‌ردم به‌ ته‌جرۆبه‌ دییان كه‌ نوێنره‌كان نه‌ ته‌نیا هیچێكیان له‌ ده‌ست نای، به‌ڵكوو ته‌نیا كاریان به‌ ده‌سكیسبوونه‌ له‌ گه‌ڵ حكوومه‌تی حه‌قێقی ئێرانه‌.
بۆ په‌رده‌هه‌ڵگرتن له‌ حكوومه‌تی حه‌قێقی له‌ ئێرانا ده‌بێ یاداوه‌ریك له‌ ساختمانی حكوومه‌ت له‌ ئێرانا بكرێت.
به‌ تێ گه‌یشتن له‌م ساختمانه‌ ده‌بینین كه‌ حكوومه‌ت له‌ ئێرانا وا به‌ ده‌ست یه‌ك نه‌فه‌ره‌وه‌، ئه‌ویچ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌ واته‌ خامنه‌یی و ده‌سكیسه‌كان.
ساختمانی حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌سه‌لمێنێ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێرانا ته‌نیا به‌ كه‌ڵكی ئه‌وانه‌ی دێ كه‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن و ماڵی مه‌ردم ده‌دزن. به‌شداری كردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانا مه‌ردم زۆرتر له‌ ناو ئه‌و هه‌ڕڕگه‌ داده‌چه‌قنێ كه‌ گیریان تێیا كردووه‌.
بۆیه‌ كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یك كه‌ بووه‌ نابێ له‌ كۆمێدی هه‌ڵبژاردنه‌كانا به‌شداری بكه‌ین.

ساختمانی حكوومه‌ت له‌ ئێرانا:
به‌ پێ یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێران به‌ ده‌ستی دوو كه‌سه‌وه‌‌ ئیداره‌ ده‌كرێ: یه‌ك ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، دوو سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی.
= یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌ ده‌ستی مه‌جلیسی خۆبرێگان له‌ ساڵی ١٩٧٩نووسراوه‌.
= مه‌جلیسی خۆبرێگان ( یان پسپۆڕ) مه‌جلێسه‌كه‌ كه‌ ئێستا له‌ ٨٨ زانای فقهه پێك هاتووه‌. یه‌كمین وه‌زیفه‌یان نووسینی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی بوو. ئێستا ته‌نیا وه‌زه‌فه‌یان هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامییه‌.
= پۆستی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌تاهه‌تاییه ‌( مادامه‌لعۆمرییه‌).
= ئه‌ندامانی مه‌جلیسی خۆبرێگان هه‌ر هه‌شت ساڵ جارێ هه‌ڵده‌بژێرگن.نامزه‌ده‌كانی ئه‌م مه‌جلیسه‌ ده‌بێ به‌ ته‌ئیدی شه‌ورای نۆبه‌چی (نیگابان ) یاسای بنه‌ڕه‌تی.
= شه‌ورای نۆبه‌چی یاسای بنه‌ڕه‌تی دووازده‌ ئه‌ندامی هه‌یه‌. شه‌ش كه‌سیان ڕاسته‌خۆ به‌ ده‌ستی ڕێبه‌ر هه‌ڵده‌بژێرگن. شه‌ش كه‌سی دیكه‌یان به‌ ده‌ستی سه‌رۆكی قووه‌ی قه‌زایی هه‌ڵ ده‌بژێرگن.
سه‌رۆكی قووه‌ی قه‌زاییه‌ به‌ ده‌ستی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌بژێرگێت.
= نامزه‌ده‌كه‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئێرانا ده‌بێ به‌ ته‌ئیدی شۆرای نۆبه‌چی(نیگابانی) یاسای بنه‌ڕه‌تی بگه‌ین.
= ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی باڵاترین مه‌قامی كۆماری ئیسلامییه‌ و كۆنترۆڵی كامڵی به‌ سه‌ر تێكڕای ئوموراتی ئێرانی هه‌یه‌.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی به‌ وه‌سیله‌ی مه‌جلیسی خۆبرێگان هه‌ڵده‌بژێرگێت.پۆستی ڕێبه‌ر پۆستێكی مادامه‌لعۆمرییه‌.
= مه‌جلیسی خۆبرێگان له‌ ٨٨ ڕه‌وحانی پسپۆر پێك هاتووه‌ . نامزه‌ده‌كانی ئه‌م مه‌جلیسه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ته‌ئیدی شه‌ورای نۆبه‌چی ( نیگابانی) یاسای بنه‌ڕه‌تی گه‌یشتن ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانا به‌شداری بكه‌ن و مه‌ردم ده‌نگیان پێ بده‌ن.
شه‌ورای نیگابانی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌ دووازده‌ كه‌س پێك هاتوون، شه‌ش فه‌قیه‌ و شه‌ش حقوقزان. شه‌ش فه‌قیهه‌كان‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ ده‌ستی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌بژێرگن.
شه‌ش حقۆقزانه‌كان‌ به‌ ده‌ستی قووه‌ی قه‌زایی هه‌ڵده‌بژێرگن. سه‌رۆكی قووه‌ی قه‌زایی به‌ ده‌ستی ڕێبه‌ر هه‌ڵده‌بژێرگێت.
= قووه‌ی موقه‌نه‌نه‌ له‌ مه‌جلیسی شه‌ورای ئیسلامی پێك هاتووه‌. نوێنره‌كانی بۆ ماوه‌ی چووارساڵ هه‌ڵده‌بژێرگن.
مسه‌وێباتی ئه‌م مه‌جلیسه‌ ده‌بێ جه‌خت بن له‌ گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی. بۆیه‌ كه‌ هه‌ر كام له‌ موسه‌وه‌به‌كانی مه‌جلیس ده‌بێ به‌ ته‌ئیدی شه‌ورای نۆبه‌چی(نیگابانی) یاسای بنه‌ڕه‌تی بگه‌یت.
ئه‌گه‌ر ئیختیلافێ كه‌وته‌ نیوان مه‌جلیس و شه‌ورای نۆبه‌چی یاسای بنه‌ڕه‌تی ، مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام ته‌سمیم ده‌گرێ كه‌ حه‌ق به‌ كامیانه‌.
= ئه‌ندامانی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام به‌ ده‌ستی ڕێبه‌ر هه‌ڵ ده‌بژێرگن.
= قووه‌ی موجرییه‌ وا به‌ ده‌ستی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران. نامزه‌دی سه‌رۆك كۆماری ده‌بێ به‌ ته‌ئیدی شه‌ورای نۆبه‌چی بگه‌یت تا بتوانێ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانا به‌شداری بكات.
= سه‌رۆكی قووه‌ی قه‌زایی به‌ ده‌ستی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌بژێرگێت.

بابەتی هاوپۆل

وتەیەک بە بۆنەی ١٢ی خاکەلێوە، رۆژی سەقامگیر بوونی کۆماری ئیسلامی⁄عەزیز ئاجیکەند

١٢ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ وەبیرهێنەرەوەی داسەپاندنی ٤٢ ساڵ حاکمیەتی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامییە بەسەر وڵاتی ئێراندا. ئەمرۆژانە …