چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
ماڵەوە / کوردستان / دوو ھەواڵ سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان لە کرماشان

دوو ھەواڵ سەبارەت بە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان لە کرماشان


لە درێژەی ئاشکرا بوونی شوناسی قوربانیانی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان دژی رژیم، ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە قوربانیان ئاشکرا بوو.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ناسنامەی یەکێک لە قوربانیانی شاری کرماشان لاوێک بە ناوی دکتۆر بورھان مەنسورنیا بووە کە بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیمەوە گیانی لەدەست داوە.
ھەروەھا لە ھەواڵێکی دیکە کە بەداستمان گەیشتووە، مامۆستایەکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی فایق فەرەجی لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە چاوی بریندار کراوە کە بە ھۆی قورس بوونی برینەکەیەوە چاوی لە دەس داوە و ئێستا لە نەخۆشخانەکانی تاران لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە.

بابەتی هاوپۆل

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی ڕێبەندان بەرپرسانی زیندانی سنە بە شێوەی فەرمی “حەیدەر قوربانی” ئاگادار کردووەتەوە …