یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
ماڵەوە / سیاسی / کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ژێر ئەشکەنجەدا

کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ژێر ئەشکەنجەدا

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراون.
بە پێی ئەو ھەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە، دەست و پەیوەندەکانی رژیم لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان رژاونەتە نێو نەخۆشخانەکان و ماڵی ھاوڵاتیان و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرە بریندارەکانیان رفاندووە.
دەوترێ ئەو بریندارە رفێندراوانە زۆرێکیان لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانەی جاش و سیخوڕەکانی رژیمدا گیانیان لەدەست داوە.
لەم جینایەتە دەرحەق خەڵکی کوردستان دەکرێت، شورای تەئمینی شارەکان کە بریتین لە فەرماندار، دادستان، ئیمام جومعەکان و فەرماندە نیزامیەکان و جاشەکان دەستێکی باڵایان ھەیە.

بابەتی هاوپۆل

کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ھەزار کەس بە ھۆی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٦.٨ ریشتەر شاری ئامەد (دیاربەکر) لە باکووری کوردستان_تورکیەی ھەژاند …