سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

کوردێکی دیکە لە تاران گیانی بەخت کرد

ھاوڵاتیەکی دیکەی کورد لە تاران گیانی بەخت کرد.
پاش گیانبەختکردنی مینا شێخی ژنە کوردی ٥٩ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شاری تاران، ئەمڕۆ ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو خۆپیشاندەرانە کە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە تاران دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی بەخت کردووە ئاشکرا بوو کە ئەویش ھەر ھاوڵاتیەکی کوردە.
”موحسن جەعفەرپەنا“ تەمەن ٣١ ساڵ کوردە و خەڵکی شاری بیجاڕ سەر بە پارێزگای سنە ناوی ئەو ھاوڵاتیە کوردەیە کە لە ئیسلام شاری تاران گیانی بەخت کردووە.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە تا ئێستا ناسنامەی زیاتر لە ١٠٠ کەس لە شەھیدانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو لە کوردستان و ئێران ئاشکرا بووە کە زیاتر لە ٤٠ کەسیان کوردن

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …