پێنج شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە سنوورەکانی ورمێ و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم دووکۆڵبەر بە قورسی بریندار دەبن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد لە نزیک گوندی “سیارەک” لە بەرزاییەکانی سنووری ورمێ دەکەونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی “ماهیر تاقی” بە قورسی بریندار دەبێت، ئەم کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ دەگوازرێتەوە .

هێزەکانی ڕژیم بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو ئەم کۆڵبەرە کوردە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە.

هەر لەم پەیوەندیە ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەزبەر هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە،کە بە هۆیەوە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “ئەسکەندەر دیناران”، خەڵکی ئاوایی دیناران سەر بە شاری سەردەشت بە قورسی بریندار دەبێت،ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ دەکرێت.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی شوانێک لە بانە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

ھاووڵاتیەکی خەڵکی بانە لە کاتی شوانی کردن لە سنوورەکانی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی …