دەستبەسەر کرانی چوار چالاکی ئەدەبی لە شاری بۆکان

چوار چالاکی ئەدەبی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و  ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، چوار چالاکی ئەدەبی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی ” هوومەن فەیزی”، “سمکۆ مەعرووفی” ، “ژاکا ئیسماعیلپوور”، و “شاهۆ خزری”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان، دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە زاگرۆس پۆستی ڕایگەیاند،  کە ئەو چوار چالاکە کوردە، لە دوای خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژ ئاوای کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری ورمێ کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم چوار چالاکە ئەدەبیە هیچ هەوڵێک لەبەردەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …