سێ شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / مانگرتنی هاوڵاتیەکی کورد لە زیندانی شاری سەقز

مانگرتنی هاوڵاتیەکی کورد لە زیندانی شاری سەقز

زیندانیەکی سیاسی کورد خەڵکی شاری سەقز،بە هۆی  دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ڕەوتی دادوەریی دۆسیەکەی، لە زیندانی شاری سەقز مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: زیندانیەکی سیاسی کورد بە ناوی “ئیقباڵ زارعی”، کە لە پووشپەڕی ساڵی ٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری سەقز بە ٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرا بوو، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، لەمەڕ دەستێوەردنەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ڕەوتی دادوەریی دۆسیەی ناوبراو، دەستی داوەتە مانگرتن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە هەواڵدەری زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند، کە دادستانی شاری سەقز، لەسەر ئازادکردنی ناوبراو ڕەزامەندیی دەربڕیوە، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە بەری بە ئازادکردنی نابراو گرتووە.

هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو زیندانیە سیاسیە کوردە، تا جێبەجێ کردنی داواکاریەکەی، درێژە بە مانگرتنەکەی خۆی دەدات.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …