سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی جیهان هه‌ڵبژارد.

زاگرۆس پۆست: ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٢ی خەرمانان،‌ دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت”، براوه‌ی پێشبڕكێی ٥٠ كه‌سایه‌تیی ناوداری جیهانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی “بیرمه‌نی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩”ی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه‌ “كۆچه‌ر بیركار”، مامۆستای کوردی زانكۆی “كامبریجی بریتانیا”، وه‌ک یەکەم بیرمه‌ندی ساڵ‌، هه‌ڵبژێردرا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیی دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت”، ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له‌ ده‌نگدانی ئینته‌رنێتیی ئەم دامەزراوەیەدا كردووه‌ و له‌ كۆتاییدا ئه‌م بیركاره‌ كورده‌، وه‌ک كه‌سی یه‌كه‌م ده‌رچووه‌ و نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌.

“كۆچه‌ر بیركار” ساڵی ٢٠١٨ خه‌ڵاتی “فیڵدزی بیركاری” كه‌ به‌ نۆبێلی دونیای زانستی بیركاری هه‌ژمار ده‌كرێت، بردووه‌ته‌وه‌.

“فەرەیدوون درەخشانی” ناسراو بە “کۆچەر بیرکار”، بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە ساڵی ١٩٧٨ی زایینی، لە گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان لەدایک بووە و لە ئێستادا لە زانکۆی “کەمبریج” پڕۆفیسۆرە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …