پێنج شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / کوردستان / كۆڕ یادێك بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردوانی ژینگه پارێزی مەریوان‌

كۆڕ یادێك بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردوانی ژینگه پارێزی مەریوان‌

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردووانی ژینگە، کاک “شەریف باجوەر” و سێ هاوڕێکەی دیکەی، کۆڕیادێک لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانان، بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی چوار چالاكی ژینگه‌پارێزی شاری مه‌ریوان، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار، کۆڕیادێکیان بەڕێوەبرد.

ئەم کۆڕیادە لە لە چیای نەورۆزی شاری پیرانشار ڕێکخرا و بە بەشداریی بەرچاوی چالاکان و هاونیشتمانییان پێشوازیی لێکرا. کۆڕیادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی ئازیزی ئه‌م چالاكانه‌ دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن یه‌كێك له‌ به‌شداربووانه‌وه‌ پارچە شێعرێک خوێندرایەوە و دواتر وتار و پەیامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار پێشکەش کرا. لە کۆتایی کۆڕیادەکەدا، بە بۆنەی گیانبه‌ختكردنی ئه‌م چوار كه‌سه‌، ٤ نەمام لە لایەن بەشداربووانەوە، لە چیای نەورۆز چێندران.

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی شوانێک لە بانە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

ھاووڵاتیەکی خەڵکی بانە لە کاتی شوانی کردن لە سنوورەکانی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی …