چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەی کامیاران و خەساری زۆر

بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ژینگە و لەوەڕگەکانی دوو ئاوایی لە ناوچەی کامیاران خەسارکێ زۆری بە ژینگەی  ئەو ناوچەیە گەیاند و ٢٩٠ سەر مەڕوماڵاتیش لە ناوچوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گەلاوێژی  بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە مەزرا و لەوەڕگەکانی دووئاوایی ” مەجی ئاوا” و “وشترمل” لە ناوچەی “مووچش” سەربە ناوچەی شارۆچکەی مووچش لە کامیاران ،  وێڕای سووتانی بەشیکی زۆر لە ژینگەی ئەو ناوچە، ٢٩٠سەر مەڕ وماڵاتیش بە هۆی ئەو ئاگرەوە سووتاون.

لەو ڕووداوەدا شوانی ئاوایی “مەجی ئاوا” برینداربووەو و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە  نەخۆشخانەکانی شاری سنە کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاگرەکە بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگە پاریز کوژراوەتەوە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوە ڕوون نەبووتەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …