هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

جاوید رەحمان: نیوەی زیندانیانی سیاسی ئێران لە کورد پێک هاتووە

جاوید رەحمان بڕیاردەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران وتی، زیندانیانی سیاسی كورد نزیكەی نیوەی كۆی ژمارەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران پێكدەهێنن.

زاگرۆس پۆست: جاوید رەحمان، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتوەكان تایبەت بە دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، لەدوەم راپۆرتیدا لەسەر دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران دەڵێت؛ هەڵمەتی ترس و تۆقاندنی داكۆكیكاران لە مافەكانی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلێكردنی مافی نەتەوەكان و كەمینەكان بەردەوامەو لە ساڵی رابردوشدا ٢٣٥ سزای لەسێدارەدان جێبەجێكراون. هەروەها زیندانیانی سیاسی كورد نزیكەی نیوەی كۆی ژمارەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران پێكدەهێنن.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، ڕۆژی هەینی، راپۆرتی دوەمی جاوید رەحمان، بڕیاردەری رێكخراوەكەی سەبارەت بە دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوكردەوە كە لەسەر بنەمای بڕیارێكی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان ئامادە كراوە.

راپۆرتەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە جاوید رەحمان، جارێكی دیكە داوا لە ڕژیمی ئێران دەكات بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی، رێگەی پێ بدرێت سەردانی ئەو وڵاتە بكات.

ڕژیمی  ئێران لەماوەی ١٠ ساڵی رابردودا، رێگەی بە هیچ یەك لەو سێ بڕیاردەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان نەداوە كە بۆ ئامادەكردنی راپۆرت بۆ رێكخراوەكە و بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی مافەكانی مرۆڤ سەردانی ئێران بكەن.

راپۆرتەكە لەبەشێكیدا ئاماژەی بەوەداوە كە سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران كاریگەری نەرێنیان لەسەر ژیانی خەڵكی ئێران بووە.

هەروەك لە بەشێكی دیكەدا باسی لەوە كردوە كە لەئێران داكۆكیكاران لە مافەكانی مرۆڤ، كەمینەكان، پارێزەران و رۆژنامەنوسان، چالاكوانانی سەندیكا كرێكاریی و بازرگانییەكان و ئەو ژنانەی كە دژبە باڵاپۆشی زۆرەملێن، هێشتا روبەڕوی ترس و تۆقاندن دەبنەوەو دەستگیردەكرێن و سزادەدرێن.

سەبارەت بە پرسی لەسێدارەدانیش لەو وڵاتە، راپۆرتەكە ھێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەماوەی ساڵی رابردودا ٢٥٣ حاڵەتی لەسێدارەدان بووە، بەڵام وێڕای ئەوەی ئەو ژمارەیە نزمترین رێژەی لەسێدارەدانە لەساڵی ٢٠٠٧، لەئێران لەگەڵ ئەوەش ژمارەكە هێشتا یەكێكە لە بەرزترین ئاستەكانی لەسێدارەدان لە جیهاندا.

هەروەها وتی كە لە ساڵی ٢٠١٨ حەوت كەس لەسێدارەدراون كە لەو كاتەی تاوانەكانیان ئەنجامداوە منداڵ بون و ٩٠ كەسی دیكە بەو شێوە روبەڕوی مەترسی لەسێدارەدان بوونەتەوە. جەختیشی كردۆتەوە كە لەسێدارەدانی ئەو جۆرە كەسانە كە لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكانیاندا منداڵ بون، بەتەواوی قەدەغەیە و ئێران دەبێت دەستبەجێ دەستبەرداری جێبەجێكردنی ئەو جۆرە سزایە بێت.

جاوید لەوەی كە لە ئێران ٨٠جۆر تاوان، سزاكەی لەسێدارەدانە و بەشێك لەو تاوانانە تاوانی ئاسایین بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان نیگەرانی خۆی دەربڕی.

بۆ نمونە جاوید رەحمان لە باسكردنی گوشارو پێشێلی مافەكانی كەمە نەتەوەو ئایینییەكان لەئێران ئاماژەی بەوەداوە كە تەنانەت بۆ ئەو كەمە ئایینانەی كە بەڕەسمی لە ئێران ناسێنراون مادەیەكی یاسایی نییە رێگە بدات كەسێكی موسڵمان بچێتە سەر ئایینەكەیان و بەوەش ئەو مەسیحیانە كە پێشتر موسڵمان بون، مەترسی ئەوەیان لەسەرە تۆمەتبار بكرێن بە “مورتەد” كە سزای ئەوەش لە كۆماری ئیسلامی ئێران، لەسێدارەدانە.

جاوید لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكە، هێمای بۆ پێشێلكارییەكان بەرامبەر نەتەوەكانی دیكەی ئێران لەوانە كورد، ئازەری و بلوچی داوە.

سەبارەت بە كورد ئەوەی خستۆتەڕو كە لە پارێزگا كوردنشیینەكانی ئێران لەوانە ورمێ، كوردستان، كرماشان، خزمەتگوزاری و بەرەوپێشچون نییەو رێژەیەكی گەورەی بێكاری لەو ناوچە كوردنشینانە هەیە.

هەروەها باسی لەوە کردووە کە، كوردەكانی ئێران كە ژمارەیان لەنێوان ٨ بۆ ١٠ملیۆندایە، رێگەیان پێ نادرێت پۆستی باڵا وەربگرن و زمانی كوردیش لە خوێندنگاکاندا بەڕەسمی ناخوێنرێت و تەنیا لەلایەن گروپە ناحكومییەكانەوە دەوترێتەوە.

راپۆرتەكەی جاوید ئەوەی ئاشكرا كردوە كە نزیكەی نیوەی كۆی گشتی زیندانیانی سیاسی لە ئێران كوردن كە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە یاخود بۆیان دەردەچێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …