شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، بە میوانداری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ناوەندی سەركردایەتی  ئەو حیزبە بەڕێوە چوو.

زاگرۆس پۆست: ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژ سیانزەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەڕێوە چوو و  لەكۆبوونەوەكەدا كە نوێنەرانی حیزبەكانی ئەندام لە ناوەندی هاوكاریی تێیدا بەشداربوون،قسەكردن لەسەر بارودۆخی كوردستان‌و ئێران‌و ناوچەكە خرایە بەر باس و  لایەنەكان لێكدانەوە‌و شیكاری خۆیان بۆ دۆخی ئێستا خستەڕوو و جەختیان لەسەر چڕ‌وپڕتركردنی كارو ئەركەكانی ناوەندی هاوكاریی كردەوە.

لەبەشێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ناوەندی هاوكاری پشتیوانی خۆی بۆ ١٤ هەڵسوڕاوی مەدەنی‌و ١٤ هەڵسوڕاوی بواری ژنان لە ئێران دەربڕی كە لەبەیاننامەیەی جیاجیا بە ئاماژە بە دژە ژنبوونی رژیمی كۆماری ئیسلامی، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەشێوازی هێمنانە‌و دوور لە توندوتیژی دژی كۆماری ئیسلامی دەوەستنەوە‌و داوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی خامنەیی دەكەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …