چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ڕزگاربوونی هاوڵاتیەکی خەڵکی ئیلامی لە سزای سێدارە

هاوڵاتیەکی تۆمەتبار بە کوشتنی دوو برا و ئاموزایەک، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکانەوە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: هاوڵاتیەکی خەڵکی خەڵکی گوندی “سیا گاو” سەربە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، کە ١٥ ساڵ پێش بە هۆی شەڕ و کێشە لە نێوان چەند بنەماڵەی ئەو گوندە ڕۆیدابوو، دوو کوڕی بنەماڵەیەک و کوڕی بنەماڵەیەکی دیکەی کوشتبوو و لەدرێژەی چالاکییە مرۆڤ دۆستانە و هاوکاریی ڕیش سپی و کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەو دەڤەرە، کەسی تۆمەتبار لە پەتی سێدارە ڕزگاریی بوو و ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە لە یەک، دوو ساڵی رابردوودا هەڵمەتی لەم شێوەیە لە شارەکانی کوردستان پەرەی سەندووە و تا ئێستا چەندین زیندانی مەحکوم بە ئیعدام لە ژێر پەتی سێدارە بە هەوڵ و تێکۆشانی چالاکانی کورد لە لایەن بنەماڵەی شاکیەکەیانەوە بەخشراون و لەم بوارەشدا، ڕۆژهەڵاتی  کوردستان لە ئاستی ئێراندا پێشەنگە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …