چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دەستبەسەر کردنی لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران

لێکۆڵەرێکی کورد و براوەی خەڵاتی بونیادی ئاشتی ژنان لە بەشی وێژە و زانستە مرۆییەکان، لە شاری تاران و لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس پۆست: ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری تاران،هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی  “کامیل ئەحمەدی”، نووسەر و لێکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان و براوەی خەڵاتی بۆنیادی ئاشتی ژنان، لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆن، دەستبەسەر کرد.

هاوژینی ئەم لێکۆڵەرە کوردە بە ناوی “شەفەق ڕەحمانی”،  سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی هاوسەرەکەی لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسیویەتی: هاوژینم “کامیل ئەحمەدی”، ڕۆژی یەکشەممە، دەستبەسەر کراوە. لە درێژەی بەدواداچوونەکانماندام دەرکەوت کە لقی دادسەرای ئەمنییەتی زیندانی ئەوین ماوەی یەک مانگ زیندانی بۆ کامیل دیاری کردووە.

شایانی باسە کە تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کردن و چارە نووسی ناوبراو  هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

ئه‌و توێژه‌ره‌ ساڵی ٢٠١٧ توانی خەڵاتی (IKWRO) به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌ هەر ساڵە بە یەکێک لە توێژەر و نووسەرانی بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی دەدرێت.

کامیل ئەحمەدی ساڵی رابردوو بەهۆی لێکۆڵینەوە و چالاکییە پەروەردەییەکانی لە بواری منداڵان و کەمینەکان، خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی ڕێکخراوی جیهانیی ئاشتی لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن پێ بەخشرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …