دوو شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دوو چالاکی ژینگە پارێزی کورد حوکمی ٨٠ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

دوو چالاکی ژینگە پارێزی کورد خەڵکی  ناوچەی کەڵاتەرزانی سەر بە شاری سنە لەلایەن داداگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ ٨٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.

بەپێی  ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدری زاگرۆس پۆست:  لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاکی ژینگە پارێزی کورد، خەڵکی گوندی “نگڵ” سەر بە بەخشی کەڵاتەرزانی شاری سنە بە ناوەکانی “ئاوات کەرەمی و ئیدریس محەمەدی” کە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی گشتی و هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم سەرجەم به‌ ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …