سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی ئیلام  براوەی خەڵاتی ئەدەبی

نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، خەڵاتێکی دیکەی ئەدەبیی وەرگرت.

زاگرۆس پۆست: ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، بە ناوی “بێهرووز بووچانی”، کە  لە دوورگەی “مانووسی” وڵاتی ئوسترالیا ژیان بە سەر دەبات، خەڵاتی نەتەوەیی “ژیاننامە”ی لەو وڵاتەدا بەدەست هێنا.

رۆژی دووشەممە ٢١ی گەلاوێژ ئەو نووسەرە ئیلامییە بۆ بە براوەی خەڵاتێکی ئەدەبی ، بەڵام ناوبراو بۆخۆی نەیتوانی ئەو خەڵاتە وەرگرێ.

بێهرۆز بۆچانی خەڵکی ئیلامە کە ماوەی ٤ساڵە لە دوورگەی مانووسی ئۆسترالیا ژیان بە سەر دەبا و لە مانگی ڕەشەمەی ٩٧ی هەتاویش گەورەترین خەڵاتی ئەدەبیی ئۆستراڵیا بە رۆمانی “کورد بێجگە شاخەکان دۆستی دیکەی نییە” بەو نووسەرە کوردە بەخشرا.

ئەو ڕۆژنامەنووس و قەڵەمبەدەستە پێشتریش بە هاوکاری ئارەش کەماڵی سەرڤستانی فیلمیکی دیکیۆمێنتی ساز کرد بوو، لە ژێر ناوی:”چووکا ئێستا کاتژمێر چەندە؟ کە لە چەند فستیڤاڵی نێونەتەوەیی نواندرا.

“بێهرووز بووچانی”، خە ڵکی شاری ئیلام و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانە. چوار ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر تووشی گرفت بووە و ئیران و کوردستانی بەجێ هێشتوو له‌م چوار ساڵەدا له سه‌ر ئه‌م که‌مپه کاری ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونه‌ته‌وەییەکانی وەک ڕۆژنامەی “گاردییه‌ن” و “هافینگتون پوست”، بابەت دەنووسێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …