سێ شه‌ممه‌ 9 نیسان 2024

دابەزینی تەمەنی بەشوودانی کچانی منداڵ لە ئێراندا

بەشوودانی کچانی منداڵ لە ئێران لە تەمەنی ١١ ساڵی بۆ تەمەنەکانی ٨ تا ٩ ساڵ دابەزیوە.

زاگرۆس پۆست: ڕۆژنامەی ئێرانــی سەر بە ڕژیم، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووتەوە کە تەمەنی بەشوودانی کچان لە گوندی “بیدەک”، سەر بە شاری “بۆجنورد”، لە ١١ ساڵەییەوە بۆ تەمەنەکانی ٨ تا ٩ ساڵان دابەزیوە.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها لە ڕاپۆرتی خۆیدا لە زاری منداڵێکی ئەو گوندەوە نووسیویەتی: لەم دواییانەدا ئەم ڕەسمە پەرەی سەندووە،پێشتر کچان لە ١١ساڵەییەوە بەشوو دەدران، بەڵام ئێستا لە تەمەنی ٨ یان ٩ ساڵیشەوە بەشوو دەدرێن.

هەروەها بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە ئەندامانی ناوەندی بێهداشتی ڕژیم وتوویەتی: ئێستا لێرە زۆرترین ڕادەی بەشوودانی کچان لە تەمەنی ٩ تا ١٢ ساڵیدایە، لە ٩ ساڵیدا سیغە دەکرێن و لە ١٢ ساڵیشدا بەشوو دەدرێن، کچانی سەرەوەی تەمەن ١٥ ساڵیش دەبێ ببنە ژنی دووهەمی پیاوێک کە هاوسەرەکەی لەدەست داوەیان تەمەنی لە سەرەوەیە.

پێشتر لەمبارەوە “فریشتە سەلجووقی”، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی کاروباری ژنان و بنەماڵەکانی پارێزگاری خوراسانی ڕەزەوی وتبووی: خوراسانی ڕەزەوی بە تۆمارکردنی ٦ هەزار و ٧٥٩ حاڵەتی بەشوودانی منداڵانی ژیر تەمەن ١٣ ساڵ، لە ئاستی ئیراندا پلەی یەکەمی هەیە، کە تا ئیستا هیچ ئاوڕێکی لێنەدراوەتەوە.

ئاماری بەشوودانی کچانی ژیر تەمەنی ١٥ ساڵ، تەنیا بۆ سەر ئەم پارێزگایە ناگەڕێتەوە، بەڵکوو پێشتریش لە چەندین شاری ئێراندا بەشوودانی زۆرەملێی هاوشێوە لە ئارادا بووە.

بەڵام توێژەرانی کۆمەڵایەتی هەژاری و کەمداهاتی بە گرنگترین هۆکاری پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران دادەنێن، لەم ساڵانەی دواییدا کە دۆخی ئابوری ئێران خراپ بووە و رێژەی هەژاری و بێکاری بەرزبووەتەوە، ئەم دیاردەیەش زیاتر پەرەی سەندووە، خێزانەکان وەک سەرچاوەیەکی داهاتی کاتی سەیری کچەکانیان دەکەن چونکە بۆ هاسەرگیریی کچەکانیان بڕە پارەیەک وەک  مارەیی و شیربایی و… وەردەگرن، جگە لەوەش بە کەمبوونەوەی کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکە، خەرجی خێزانەکەش کەم دەبێتەوە و خەرجی خۆراک و پۆشاک و خوێندنیان لە کۆڵ دەبێتەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …