پێنج شه‌ممه‌ 24 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / کوردستان / گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی دیکە لە پیرانشار

کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە پایگای “ماشکان” لە سنووری شاری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “فاخر عەبدوڵڵاهی”، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی شاری پیرانشار، گیانی لەدەست دا.

هێزەکانی ڕژیم، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە ئەم کۆڵبەرە کوردە، کردووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، ڕەوانەی  شاری پیرانشار کراوە.

هەروەها، بە هۆی تەقەی ئەو هێزانەوە لانیکەم ٢٠ سەر ئەسبی کۆڵبەرانیش کوژراوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بریندار بوونی شوانێک لە بانە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

ھاووڵاتیەکی خەڵکی بانە لە کاتی شوانی کردن لە سنوورەکانی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی …