سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ڕێگری لە جل و بەرگی کوردی لە فستیواڵی کایەی ناوچەیی و خۆجەیی

بەرپرسانی ڕژیمی ئێران لە هەوڵێکدا ئیزنیان نەدا قوتابیانی شاری شنۆ بە جلوبەرگی کوردی بەشداری لە فستیواڵی کایەکانی ناوچەیی و خۆجەیی بکەن.

زاگرۆس پۆست: بەرپرسانی ڕژیم لە هەوڵێکدا دژی تیمێکی ١٢ کەسی  لە قۆتابیانی کوردی شاری شنۆ کە لە فستیواڵێک لە شاری نەیشابوور سەربە پارێزگای خوراسان لەژێر ناوی “کایەکانی ناوچەیی و خۆجەیی” (بازیهای بومی محلی) بەڕێوەچوو، لە نێوان ٤١ تیمدا بە لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی بەشدارییان کردبوو، ڕێگایان پێنەدراوە لە درێژەی فستیواڵەکەدا بە جلوبەرگی کوردی بەشداری بکەن.

ئەوە لە حاڵێکدایە ئەم قوتابیانە کە بە جلوبەرگی کوردی لە کێبرکێیەکانی شارستانی پلەی یەکەمیان وەدەست هێناوە، لە کاتی ناردنیان بۆ کێبڕکێ لە ئاستی ئێراندا، ناچار کراون جلوبەرگی ئازەری لەبەر بکەن.

لەو پەیوەندییەدا، سەرپەرستی ئەم تیمە باسی لەوە کردووە،کە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئازەبایجانی خۆرئاوا، بەو قوتابیانەیان ڕاگەیاندووە، چوون ئەو پارێزگایە بە “ئازەربایەجانی غەربی” ناودێر کراوە و بە ئازەری ناسراوە، ئێوە مافی ئەوەتان نییە بە جلوبەرگی کوردی بەشداری لەم فستیواڵەدا بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …