دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
ماڵەوە / ئێران / کوژران و بریندار بوونی سێ ئەندامی سپای پاسدارانی ڕژیم

کوژران و بریندار بوونی سێ ئەندامی سپای پاسدارانی ڕژیم

له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سپای پاسدارانی ڕژیم له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردستانی، له‌ شاری ماكۆ له‌سه‌ر سنووری توركیا،دوو پاسدار كوژراون و پاسدارێكی دیكه‌ش برینداربووە‌.

زاگرۆس پۆست: رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی گەلاوێژ له  رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی سپای پاسدارانی ڕژیم له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردستانی، له‌ شاری ماكۆ له‌سه‌ر سنووری توركیا، ٢ ئه‌ندامی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بە ناوەکانی ناسر سروودی و ناسر مەهدی زادە کوژراون و پاسدارێکی دیکە بریندار بوون.

بە گوێرەی زانیاریەکان ئه‌وتێکهەڵچوونە له‌ كاتێك روویداوه کە‌‌ رۆژی سێشه‌ممه‌، ئێران و توركیا له‌ شاری ماكۆ لە  سنووری نێوان تورکیا و ئێران، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر سنووره‌كان فراوانتر بكه‌ن.

 

 

بابەتی هاوپۆل

ڕزگار بوونی دوو بەندکراوی کورد لە پەتی سێدارە

دوو بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە کە پێشتر بە هۆی کوشتنی ئەنقەست سزای …