چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هەڵەی پزیشکی گیانی منداڵێکی ئەستاند

منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد لە نەخۆشخانەی ئەو شارە بە هۆی هەڵەی پزیشکیەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی دووشەممە١٤ی گەلاوێژ منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵ بە ناوی “محەمەد ئیبراهیمی” خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵەوە لە نەزۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند  کە،”محەمەد ئیبراهیمی” تووشی نەخۆشی هەڵامەت بووە و دوای گەیاندی ناوبراو لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوەندی شاری مەهاباد، بە هۆی لێدانی دەرزییەکی هەڵەوە لە لایەن پزیشکانی ئەو نەخۆشخانەیە،محەمەد تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، ئاماری کەمتەرخەمیە پزیشکیەکان لە ئێراندا، ڕووی لە زیادبوون کردووە و بە وتەی بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی زۆرترین سکاڵای کەموکۆڕی و هەڵەی پزیشکی تایبەت بە ژنان و منداڵبوون بووە.

هەرچەندە ئامارێکی دروست لە بەردەست دا نیە، بەڵام ساڵانە بە هۆی هەڵەی پزشکی دکتۆرەکانەوە نزیکەی ١٢ بۆ ١٣ هەزار دۆسێەی هەڵەی پزیشکی لە ئێراندا تۆمار دەکرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …