سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

١٤ چالاکی بواری ژنان پەیوەست‌بوون بە کەمپەینی دەست لەکارکێشانەوەی خامنەیی

١٤ کەس لە چالاکان و هەڵسوڕاوانی بواری ژنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاڵپشتی خۆیانیان لە کەمپەینی دەست لە کارکێشانەوەی خامنەیی و تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی دەربڕی .

١٤ کەس لە چالاکان و هەڵسوڕاوانی بواری ژنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پاڵپشتی خۆیانیان لە کەمپەینی “دەست لە کارکێشانەوەی خامنەیی” و “تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی” دەربڕی و خوازیاری ئەوە بوون کە بۆ چارەسەری کۆمەلێک گرفت وکێشەی سیاسی و کلتووری لە ئێران، خامنەیی واز لە دەسەڵات بێنێت.

لە بەشێک لە بەیاننامەی ئەو ١٤ ژنە چالاکەدا هاتووە؛ ئێمە بۆ سڕینەوەی ئاسەواری ڕەگەزپەرەستی کە بەرهەمی ڕوانگەی پیاوسالارانەی نیزامی کۆماری ئیسلامیە و بایەخەکانی ئێمەی لە ناوبردووە، بەرانبەر بەو دەسەڵاتە دژەژن و سەرەڕۆیە ڕادەوەستین و، داوای تێپەڕبوون لە کۆماری ئیسلامی و سەرلەنوێ داڕشتنی یاسای بنەڕەتی ئێران دەکەین.

لە درێژەی بەیاننامەکە باس لە هەڵاواردنی سیستەماتیک و پێشێلکرانی کەرامەتی ئینسانی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کراوەو، داوایان لە هەموو چین و توێژەکان کردووە کە لە کەمپەینی نەمانی کۆماری ئیسلامی پاڵپشتی بکەن.

جێگای ئاماژەیە کە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی ئێرانی بەدەرکردنی دوو بانگەواز وێڕای ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی ڕەهای خامنەیی و سێ دەیە دەسەڵاتداریەتی لە ژیر ناوی “ڕێبەری نیزام” و “ویلاتی فقیه”خوازیاری ئەوە بوون کە بەشێوەی مەدەنی دەست لە کار بكێشێتەوەو، هەروەها لە یاسای بنەڕەتی ئێراندا چاکسازی بکرێت.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەو بانگەواەزە و داواکارییە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و تا دێت لە مامۆستایان و چالاکانی فەرهەنگی پەیوەست دەبن بە کەمپەینی دەست لەکار کێشانەوەی خامنەیی.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …