شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
ماڵەوە / کوردستان / دەستبەسەر کردنی هاولاتیەکی کورد لە پیرانشار

دەستبەسەر کردنی هاولاتیەکی کورد لە پیرانشار

لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی کورد، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ی گەلاوێژ، هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “سەید ڕەزا ئەحمەدی”، خەڵکی گوندی “ترکەشـ”ـی سەر بە شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاوڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە و گوازراوەتەو بۆ شوێنێکی نادیار و لە مەڕ چارەنووسی هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نیە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەر کرانی سەید رەزا کەل و پەڵی تایبەتی و نێو خانووی ناوبراویان پشکنیوە.
تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ بەدەسهێنانی زانیاری لەبارەی شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ، بێ ئاکام ماوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

هەڵبژاردنی کۆچەر بیرکار وەک یەکم بیرمەندی ساڵ لە جیهاندا

دامه‌زراوه‌ی “پرۆسپێكت، پڕۆفیسۆر “کۆچەر بیرکار”، مامۆستا و زانای کورد لە بواری بیرکاریی وه‌ک بیرمه‌ندی یەکەمی …