سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

لە سێدارەدانی هاوڵاتیەکی کورد لە زیندانی کرماشان

سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژ حوکمی لە سێدارەدانی هاوڵاتیەکی کورد، تەمەن ٢٤ ساڵ لە دوای ٧ سال بەندکران لە زیندانی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: سەر لە بەیانی یەکشەممە ١٣ی گەلاوێژ، حوکمی لە سێدارەدانی هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی “حەمید ئەوسەتی” خەڵکی گوندی “سفیدزەنگور” سەربە شاری “سونقوڕ” لە پارێزگای کرماشان، کە لە تەمەنی ١٧ ساڵی بە هۆی کوشتنی کەسێکەوە لە لایەن دادگای ڕژیمەوە  حوکمی ئیعدامی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

“حەمید ئەوسەتی” بەهاری ساڵی ٩٢ی هەتاوی بە هۆی کوشتنی کەسێکەوە دەستبەسەر و لە لایەن دادگای ڕژیم لە شاری “سۆنقوڕ” حوکمی ئیعدامی بە سەردا سەپا بوو و ماوەی ٦ ساڵە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیرابوو.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …