سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

لێبووردنی نێودەوڵەتی؛ ئیعدامەکانی ساڵی ٦٧،دژی یاسا نێودەوڵەتیەکان و مافی مرۆڤە

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە وتەکانی ئەم دواییەی پوور محەمەدی، بۆ خۆ دەربازکردن لە تاوانی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی ساڵی ٦٧ی هەتاوی بووە.

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە کە وتەکانی ئەم دواییەی پوور محەمەدی،ڕاوێژکاری بەرپرسی دادوەری ڕژیمی ئێران و وەزیری دادگای پێشووی ڕژیم،بۆ خۆ دەربازکردن لە تاوانی ئیعدامەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی،بە جۆرێک ئەو ڕاستیە ڕوون دەکاتەوە،  کە بەرپرسانی ڕژیم،لە ئەو کاتە تاکوو ئەمڕۆ بە ئەنقەست یاساکانی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤیان بە ئاشکرا پێشێل کردووە.

بە وتەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی،وتەکانی پوور محەمەدی بۆ جارێکی دیکە نیشانی دەدات کە کاربەدەستانی باڵای رژیم بە شێوەیەکی زاق دەیانەوێت خۆیان لە دادگایی و تەمێ کردن دەرباز بکەن.

 

ئەم ڕێکخراوەیە نیگەرانی خۆی بۆ ئەو بەشە لە وتەکانی پوور محەمەدی دەربڕی، کە داکۆیکارانی دۆزینەوەی ڕاستیەکان (کشف حقیقت) و دادخوازی،بە پشیوانی تیروریزم و هاودەستی لە گەڵ دوژمنانی ئێران لە ناوچەکە ناو دەبات و تاوانباریان دەکات و هەروەها هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئەو کەسانە دەستگیر و موحاکمە دەکەن.

ئەو وتانەی پوور محەمەدی هاوکاتە لە گەڵ دەستنیشان کردنی ئیبراهیم رەیسی لە مانگی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاوی، بۆ وەزیری دادوەری ئێران(وەکوو پوورمحەمەدی لە ئیعدامەکانی ساڵی ٦٧ دەستی باڵای بووە)،بنەماڵەی ئیعدام کراوەکان و داکۆکیکارانی بواری مافی مرۆڤ زۆرتر دەخاتە مەترسیەوە، کە هەوڵ دەدەن زووتر ڕاستیەکانی ئەو کارەساتە ڕوون بکەنەوە و تاوانباران موحاکمە بکرێن.

نابێت رێگە بە بەرپرسانی پێشو و ئێستای ئێران بدرێت لە رێگەی بڵاوکردنەوە سیستماتیکی زانیاری هەڵە و هەڕەشەکردن لەو کەسانەی بە دوای ئاشکراکردنی راستییەکانی قەتڵوعامی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ٦٧ن، خۆیان لەهەر چەشنە وەڵامدانەوەیەک بەدوور بگرن.

هەر بۆیە، لێبووردنی نێودەوڵەتی بۆ جارێکیتر داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان و وڵاتانی ئەندامی ئەو رێکخراوە دەکات کە راشکاوانە لەبەرامبەر پارێزبەندی دەست و پەیوەندەکانی ڕژیم بۆ ئەو کارەساتە هەڵوێست بگرن.

لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی مانگی سەرماوەزی ساڵی ٦٧ بە ناوی ” نهێنیە خوێناویەکان: بۆچی ئیعدامەکانی ١٣٦٧ تاوان دژی مرۆڤایەتی بووە کە تا ئێستا بەردەوامە؟” نەتیجەی گرتووە کە ئیعدامەکانی ساڵی ٦٧ تاوان دژی مرۆڤایەتی بووە؛ ئەم ڕووداوە جیا لە تاوانی ئیعدامی زۆر، تاوانی وون بوونی ڕیکخراوی وشاردەنەوەی ڕاستیەکان لە بەرامبەر بنەماڵەکان و چارەنووسی قوربانیان و شوێنی ناشتنەکانیان بووە، کە بە پێی یاسای مافی نێودەوڵەتی دەبێت قەرەبوو بکرێتەوە.

 

 

 

 

لێبووردنی نێودەوڵەتی بۆ جارێکی دیکە داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەندام کرد کە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش و دیاریکراو بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان و ئیجرای عەداڵەت و قەرەبوو کردنەوە بەرامبەر بە بنەماڵەی قوربانیان و زیانلێکەوتوان کاری زۆرتر بکەن  .

ئەم ڕێگایانە دەبێت پارێزگاری ئەوە بکات کە ڕاستیەکان سەبارەرت بە ئیعدامی بەربڵاوی زیندانیانی سیاسی ساڵی ٦٧، وەکوو کۆی گشتی ئیعدامکراوەکان،ناسنامە، بەروار، هۆکار، هەروەها شوێنی ناشتنیان، دەبێت ڕوون بکرێتەوە.

بەرپرسانی تاوانبار کە ڕۆڵیان هەبووە لەو کارەساتە دەبێت دادگایی بکرێن.

بنە ماڵەی قوربانیان دەبێت بە پێی یاسای نێودەوڵەتی، لە مافەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن و زیانەکانیان قەرەبوو بکرێتەوە.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …