سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

ئێران یەکەی سیفر لە دراوی ئەو وڵاتە لادەبات

بەرپرسانی ڕژیمی ئێران لە دانیشتنێکی فەرمیدا بڕیاریاندا کە یەکەی ڕیاڵ لە دراوی ئەو ولاتە لابەن.

زاگرۆس پۆست: ڕۆژی چوار شەممە ٩ی گەلاوێژ، هەواڵدەرییەکانی فرمی ڕژیم لە ‌هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە کە بەرپرسانی دەوڵەت لە دانیشتنێکی فەرمیدا، پارەی ڕیاڵ لادەبەن و تمەن دەکەنە پارەی فەرمی ئێران.

بەرپرسانی ڕژیم ڕایانگەیاندووە کە بۆ بەرزكردنەوەی بەهای پارەی وڵاتەكەیان، پارەی فەرمی ئەو وڵاتە لە ڕیاڵەوە دەکەنە بە تمەن.

کێشەی ئابووری و داڕمانی ئابووری ڕژیم بەهۆی گەمارۆوە ئابوورییەکان، سیستمی ئابووریی ئەو وڵاتەی تووشی کێشە و دابەزینی نرخی دراو کردووە.

ئەم بڕیارە نوێیەی کابینەی ڕۆحانی، هەڵوێست و دژکردەوەی

جۆراوجۆری کارناسانیئابووریی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.

هەڵکشانی نرخی دراو و دابەزینی نرخی پارەی ئێرانی و قووڵبوونەوەی کێشە ئابوورییەکان، تەنانەت بۆتە گرفتێکی ئەمنیەتی وڵات و، لە زۆربەی شارەکانی ئێران ، هێزی نیزامی و یگان ویژە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە ناڕەزایەتیەکی جەماوەری لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …