دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری حاجی ئۆمران

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری حاجی ئۆمران

بە هۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لە سنووری پیرانشار نزیک شارۆچکەی حاجی ئۆمران لە کاروانێکی کۆڵبەران دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری پیرانشار نزیک بە شارۆچکەی حاجی ئۆمران، کاروانێکی کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە، کە بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوەکانی “محەمەد رەحمان و محەمەد خدری” بریندار دەبن،کە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخشخانەی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان دەکرێن، کە دوایی بە هۆی قورسی برینەکەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕۆژ ئاوای شاری هەولێر کران و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

 

 

بابەتی هاوپۆل

ڕزگار بوونی دوو بەندکراوی کورد لە پەتی سێدارە

دوو بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە کە پێشتر بە هۆی کوشتنی ئەنقەست سزای …