سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەڵبژاردنی “فەرەیدوون درەخشانی” بۆ بەدەستهێنانی نازناوی جیهانی

بیرکاری بەناوبانگی کورد بۆ بەدەست هێنانی نازناوی جیهانی، چووە ڕیزی ٥٠ بیرمەندی یەکەمی جیهان و شانازیەکی دیکەی بۆ گەلی کورد تۆمار کرد.

زاگرۆس پۆست: بەپێی ڕاپرسی ساڵانەی گۆڤاری “پرۆس پەکتی” بریتانیا کە ساڵانە ٥٠ لە بیرمەند و پسپۆڕ و زاناکانی بوارە جیاجیاکان دەستنیشان دەکات کە باشترین بیرمەندن و بە داهێنانی خۆیان کاریگەریان لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هەیە.
ئەمساڵێش بۆ ساڵی ٢٠١٩ دکتور “کۆچەر بیرکار” وەک بیرمەندی کورد، یەکێکە لەو ٥٠ بیرمەندەی کە کاندید بووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ناز ناوە جیهانییە و هەربۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرنجی خەڵکی کوردی ڕاکێشاوە.

جێگای ئاماژەیە کە “فەرەیدوون درەخشانی”، ناسراو بە “کۆچەر بیرکار” لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانیی “فیڵدز” کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە، مسۆگەر بکات.
ناوبراو جیا لە خەڵاتی فیڵدز تا ئێستا سێ خەڵاتی گرینگی دیکەی لە بواری زانستی بیرکارییەوە کە بریتین لە، خەڵاتی “بنکەی بیرکاریی پاریس، خەڵاتی لێڤێرھووڵم، خەڵاتی مۆر” بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦ی بە دەست هێناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …