سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ڕژیمی ئێران پاڵاوگەی نەوتی کرماشان حەراج دەکات

ڕژیمی ئێران هاوکات لە گەڵ درێژە پێدان بە سیاسەتەکانی دژ بە میللەتی کورد،پاڵاوگەی نەوتی کرماشانی بۆ فرۆشتن داناوە و حەراجی دەکات.

زاگرۆس پۆست: بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری “تەسنیم”سەربە دەوڵەتی ڕژیمی ئیسلامی، پاڵاوگەی نەوتی کرماشان، بۆ فرۆشتن دانراو،نرخی ئەو پاڵاوگەیە کە ٦٣٠٠ ملیار تمەنە، بە ٢١٠٠ ملیار تمەن حەراج دەکرێت.

لەمبارەوە نوێنەەری ڕژیم لە شاری سۆنقۆر و کولیایی ڕایگەیاندووە،کە ئەم پاڵاوگەیە زیانی زۆرە، بۆیە فرۆشیاران ئەو کارەیان کردووە و دراوە بە بەشی تایبەت و خسووسی،تا قازانجی زۆرتر بێت.

یەکێک لە نوێنەرانی ڕژیم لە مەجلیسی ڕژیم وتی کە مودیری ئەو پاڵاوگەیە بە دزیەوە دەستی کردووە بە فرۆشتنی ئەو پاڵاوگایە.

پاڵاوگەی کرماشان لە داوی پاڵاوگەی ئابادان دووهەمین پاڵاوگەی ئێرانە و فرۆشتن و داخرانی دەبێتە هۆی بێکاری کرێکاران و باری ئابووری پارێزگای کرماشان، کە لە بواری بێکاریەوە لە ئێراندا یەکەم پارێزگایە، و بە تایبەت ناوچەکە تا بێت ڕوو لە خراپتر بوون دەکات.

هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی کاری فرۆشتنی پاڵاوگەی کرماشان کرێکارانی ئەو پاڵاوگەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بڕێوە برد.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …