هێزەکانی ڕژیم دوو هاوڵاتی خەڵکی باشووری کوردستانیان دەستبەسەر کرد.

هێزەکانی سپای ڕژیم دوو هاوڵاتی خەڵکی باشووری کوردستانیان، لە سنووری کێلە شین دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە شاخی کێلە شین سەربە سنووری شاری شنۆ دوو هاوڵاتی خەڵکی باشووری کوردستان، بە ناوەکانی “محەمەد عەزیز” و خالید حەمید” دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ کردووە.

شایانی باسە کە ئەو دوو هاوڵاتیە ماشینیان پێ بووە و هێزەکانی ڕژیم دەستیان بە سەر ماشینەکەش گرتووە.
هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو دوو هاوڵاتیە لە بەردەستدا نیە.

جێگای ئاماژەیە کە هاوکات لە گەڵ ئەو ڕووداو کاسبکارێکی ٢٧ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی “نەسیر مەعرووفی”، خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەربە شاری شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە سنووری “کێلەشین” بریندار کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …