پێنج شه‌ممه‌ 14 ئازار 2024

بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد لە سنووری کێلەشین

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری کێلەشین، کاسبکارێکی کورد بە قورسی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: شەوی ٥ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی ٢٧ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی “نەسیر مەعرووفی”، خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” سەربە شاری شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، لە سنووری “کێلەشین” بریندار کرا، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ کراوە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.
هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بەبێ ‌ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی لەو کاسبکارە کوردە کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …