سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

سپای پاسدارانی ڕژیم هێزی لە گوندەکانی شنۆ کۆکردەوە

هێزەکانی سپای ڕژیم لە شاری شنۆ،هێزیان لە گوندەکان کۆکردوەتە و گوندی قەرەسەقەلیان گەمارۆ داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی هەینی ٤ی گەلاوێژ هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم ڕژاونەتە ناو گوندی “قەرەسەقەل” سەر بە شاری شنۆ و ئەو گوندەیان گەمارۆداوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ١٠٠ سەربازی سپای پاسداران لە باخەکانی ئەو گوندەدا گەشت لێدەدەن و بە توندی چاودێری هاتوچۆی خەڵک دەکەن.

شایانی باسە کە سپای پاسدارانی ڕژیم لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵی نوێ کردنەوەی بنکە و پایگا کۆنەکانی داوە و هەروەها  چەکی قورس و سووک ڕەوانەی شارەکانی کوردستان کردووە و کەش و هەوایەکی تەواو نیزامی بە سەر کوردستاندا زاڵ کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …