سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هەناردە کردنی ئاوی بەند ئاوەکانی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران

لە درێژەی بە تاڵان بردنی ئاوی بەند ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران، چەند بەرپرسی باڵای ڕژیم سەردانی بەن ئاوەکانی پارێزگای کرماشانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕەحیم سەفەوەی ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی و هەروەها فەرماندەی قەرارگای نەجەف و جەند بەرپرسی دیکەی نیزامی و بەرپرسانی سەرچاوە ئاویەکانی ڕژیمی ئێران لە پارێزگای کرماشان، سەردانی بەند ئاوەکانی  “هیرۆ و داریانیان” کرد.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئامانجی ئەو سەردانە، گواستنەوەی ئاوی  ئەو دوو بەند ئاوە، بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێرانە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گواستنەوەی ئاوی پارێزگاکانی کوردستان بۆ شارەکانی دیکەی ئێران، لەلایەن ڕژیمەوە بوەتە پرۆژەیەک و خەڵکی ناوچە کوردیەکانی لە گەڵ کێشەی کەم ئاوی بە تایبەت لە وەرزی هاویندا ڕووبەڕوو کردووە.

لە وەرزی گرما و هاویندا کەم ئاوی یان پچڕاندنی ئاوی گوندەکان و شارەکان، بووەتە کێشەیەکی سەرکی خەڵک، هەر بۆیە خەڵک خوازیاری گرینگی پێدانی کاربەدەستانی ڕژیم بە دۆخی ژیانیان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانن، بەڵام دەست و پەیوەندیەکانی ڕژیم لە هیچ کاتێکدا وڵامدەرەوەی هاوڵاتیان نەبوونە و هیچ هەنگاوێک بە کردەوە بۆ چارەسەر کردنی کەم ئاوی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان هەڵنەگرتووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …