چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هەڕەشەی ڕاوێژکاری خامنەیی لە حیزبەکوردیان

ڕاوێژکاری خامنەیی لە شاری کرماشان،لە لێدوانێکدا هەڕەشەی توڵەکردنەوە لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕەحیم سەفەوی، ڕاوێژکاری خامنەیی لە لێدوانێکدا لە شاری کرماشان ڕایگەیاندوە: سپای پاسداران تۆڵەی قورس لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران دەکاتەوە.

هەروەها ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە داوا لە وڵاتی دراوسێ دەکەین بەپێی ڕێککەوتنەکان و بەڵێنەکان کە دەبێ پێبەندی بن، چاوەدێریی ئەو گرووپە دژبەرانە بکەن کە لە خاکی ئەواندا چالاکی دەکەن.

هەرلەم پەیوەندییەدا، دوو حەوتوو پێشیش فرماندەی قەرارگای حەمزەی سپای پاسدارانی ڕژیم ، “ئووسانلوو” لە شاری پیرانشار، هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە حیزبە کوردییەکانی کردبوو و وتبووی: “حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە و دژە شۆڕشەکان لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، چاوەڕوانی تۆڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران بن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …